لە جامی جیهانی یانەکان یانەی ریاڵ مەدرید بە زەحمەت گەیشتە یاری کۆتایی
ئەمەش دوای ئەوەی توانی ٢-١ لە یانەی جەزیرەی ئیماڕاتی بباتەوە.
لە گێمی یەکەم یانەی جەزیرەی ئیماڕاتی توانی ١-٠ بە سودی خۆی کۆتایی پێ
بێنێت و لەو تایمە پێش بکەوێت.
دواتر یانەی ریاڵ مەدرید لە گێمی دووەمدا توانی دوو گۆڵ لە لایەن هەریەکە
لە رۆناڵدۆ و بەیڵەوە بکات و سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی مسۆگەر بکات.
لە یاری کۆتایی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یانەی گریمۆی بەرازیلی دەبێتەوەو
یاریەکەش لە رۆژی شەممە ١٦-١٢- ٢٠١٧ بەرێوە دەچێت لە کاتژمێر هەشت.