ئەگەری ھێرشی حەشد ھەیە بۆ چەند ناوچەیەکی کوردی

ئەگەر هەیە حەشدی شەعبی بەبیانووی بونی هێزی نەناسراو هێرش بکاتە سەرچەند ناوچەیەک لە خورماتوو پێشمەرگەش وەڵامیان دەداتەوە.


سەرچاوەیەکی ھێزی پێشمەرگە بە "سپی میدیا"ی راگەیاند حەشدی شەعبی ھێزێکی کۆکردۆتەوە دەیەوێت بەرزایەکانی پشتی خورماتوو کۆنترۆڵ بکات و لە شۆرا و ئیمام عەلی لەنزیک نەجوڵەوە ھێرش بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو کە "هێرشی حەشدی شەعبی بە  بەبیانوی ئەو ھێزەی ئاڵا سپیەکەیە کە ھەیە و نزیکن لە داعش ئەگەر ئەو ھێزانەی حەشد لەو قۆلانەوە ھێرش بکەن ناوچەیەکی زۆری ژێر دەسەلاتی پێشمەرگە کۆنترۆل دەکەن".

هەروەها ئاشکرایکرد فەرماندەکانی پێشمەرگە ئاگاداریان کردوونەتەوە ئەگەر لەو قۆڵانەوە بچنە نەوجول و ناچەی داوێ ئەوا پێشمەرگە رووبەروویان دەبێتەوە



PM:11:12:13/12/2017