بومەلەرزەیەک بەهێز گەرمیانی هەژاند

ئێوارەی ئەمڕۆ، بوومەلەرزەیەك سنووری گەرمیانی گرتەوە و لەلایەن هاووڵاتییانی كەلارەوە هەستی پێ كرا.


ئێوەرەی ئەمڕۆ بە دیاریكراوی کاتژمێر 4:27 خوولەك بوومەلەرزەیەكی بەهێز گەرمیانی گرتەوە و كەشناسیی سنوورەكەش ڕایگەیاندووە كە بوومەلەرزەكە بە گووڕی 3.8 بووە و بە قووڵای 12 كیلۆمەتر لەنێوان كەلار و بەرلووت ڕووی داوە.

بوومەلەرزەكە لە دەربەندیخان و سلێمانی هەستی پێكراوە و ناوەندی بوومەلەرزەكەش ڕۆژهەڵاتی كوردستان بووە.

دوای بومەلەرزە بەهێزەکەی مانگی ڕابردوو چەندین بوومەلەرزەی دیکە ڕوویدا و شەوی یەكشەممە 11ی كانونی یەكەم، لە كاتژمێر 5:10 بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6پلە بە پێوەری ڕێختەر و دوری 21 كم بە قوڵای 10كم لە پارێزگای هەلەجەیدا لە بەشی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەستی پێكرا و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاووڵاتی لە دەربەندیخان و هەڵەبجە برینداربوون، هەروەها ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان ماڵەكانیان چۆڵ كرد و لە سەر شەقام و كۆڵانەكان مانەوە.



PM:06:55:14/12/2017