سەرۆکی پەرلەمان داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکات

یوسف محەمەد، سەرۆکی پەرلەمان داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکات لە هەرێمی کوردستان پیشیوایە ئۆپۆزسیۆن بوون مانەیەکی نەماوە.


یوسف محەمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بەرنامەی ئێوارەی ئەمڕۆی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕتیدا ڕایگەیاند "ئۆپۆزسیۆن بوون مانایەکی نەماوەو دەبێت گۆڕان فشاری تەواوەتی بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی حکومەت".

سەرۆکی پەرلەمان داوای لە بەشێک لە حزبەکان و هاوڵاتیانی  هەرێم کرد ئامادەکاری بکەن بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری و ڕایگەیاند "خراپی دۆخی گوزەرانی خەڵک لە ئاستێکدایە چیتر توانای دان بەخۆداگرتنیان نەماوە".

وتیشی "پێویستە سەرەڕای ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشێک لەو هێزانەی کە داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت دەکەن سەرکردایەتی خۆپیشاندان بکەن و بە هێمنانە بەڕێوە بچێت و چیتر دەرفەت بە چەند کەسێک نەدرێت کە قەدەری ئەم میللەتەیان بۆ پێش ڕووخاندنی ڕژێمی بەس گەڕاندەوە".



PM:07:40:14/12/2017