لە چەند ڕۆژی داھاتوودا، شەپۆلێکی باران و سەرما، سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ماڵپەڕی (accuweather)ی ئەمەریکی، کە ماڵپەڕێکی تایبەت بە کەشوھەوایە، ئاماژەی بەوە کردووە، کە ڕۆژی چوارشەممەی داھاتوو 2017/12/20، شەپۆلێکی باران و سەرما، ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە لە ڕۆژی چوارشەممەی داھاتووەوە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، پلەی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە، ھەروەھا شەپۆلە باران و سەرماکەش، بۆ ماوەی ھەشت ڕۆژ بەردەوام دەبێت.