پەرلەمانتارێکی پارتی وەڵامی سەرۆکی پەرلەمان دەداتەوە

پەرلەمانتارێكی پارتی وەڵامی سەرۆکی پەرلەمان دەداتەوە و داواكەی ناوبراو بۆ خۆپیشاندان بە "دژایەتیكردنی" گەلی كوردستان وەسف دەكات.


عەباس غەزالی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی وەڵامی وتەکانی یوسف محەمەد سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی دایەوە كە لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی "ئێن ئاڕتی"دا داوایكرد خەڵك خۆیان بۆ خۆپیشاندان ئامادە بكەن.

عه‌باس غه‌زالی‌ رایگەیاند هه‌ر كه‌سێك له‌ناوخۆدا كوردستان بشێوێنێت یان هانی‌ جه‌ماوه‌ر بدات دژی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردستان تا به‌غدا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی‌ كوردستان بكات، ئەو كارەی ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی‌ دژایه‌تیكردنی‌ گه‌لی‌ كوردستانەوە.

وتیشی، پێموایه‌ دۆخه‌كه‌ نه‌خوازراو و ناله‌باره‌ و پێویسته‌ هه‌وڵی‌ هێوركردنه‌وه‌ بده‌ین، له‌ناوخۆ یه‌كڕیزیمان پێویسته.


ئه‌م بابه‌ته ‌7129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:56:14/12/2017