بەهۆی سەرهەڵدانی قەیرانی دارییەوە كە ماوەی زیاترلە سێ ساڵە هەریمی كوردستانی گرتوەتەوە 540 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی مایە پوچ بون.
دڵزار اسماعیل، بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیاكان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە" بەهۆی قەیرانی داریەوە تا ئێستا 540 كۆمپانیا مایەپوچ بونی خۆیان راگەیاندوە پاكتاویان بۆكراوەو لەو ژمارەیش 160 كۆمپانیایان لەم ساڵدا بووە"
بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیاكان، راشیگەیاندوە" لە هەرێمی كوردستان 21000كۆمپانیای ناوخۆیی و3100كۆمپانیای بیانی تۆماركراون و لەگەڵ مایەپوچ بونی ئەوژمارە كۆمپانیایە ژمارەیك كۆمپانیای تر خۆیان تۆماركردوە".
بەهۆی سیاسەتی ئابوری سەربەخۆی هەرێم و برینی بوودجەوە لەلایەن بەغدا و نزمبوونەوەی نرخی نەوت، ماوەی چوار ساڵە هەرێم بە بارێکی ئابوری زۆر سەختدا تێدەپەڕێت.