ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان، محەمەد تۆفیق رەحیم دەڵێت "پێموایه بڕیارێكی دره‌نگ وه‌خته بۆ كشانه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێم و بوون به ئۆپۆزسیۆن".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، محەمەد تۆفی ڕەحیم ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، دەڵێت" پێموایه بڕیارێكی دره‌نگ وه‌خته بۆ كشانه‌وه له حكومه‌تی هه‌رێم و بوون به ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام له‌دوای ڕووداوه‌كانی (١٦ی ئۆكتۆبه‌ر)ەوە، ئێمه داوای پێكهێنانی حكومه‌تی كاتیمان كرد، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كۆ و جڤاتی نیشتمانی، زۆرینه پێیان باشه ببینه ئۆپۆزسیۆن،هه‌روه‌ها ئێمه له‌شه‌قام نزیكین ده‌زانین خه‌ڵكیش ئه‌وه‌ی ده‌وێت".
ناوبراو پێشبینی ئەوە دەکات کە هەفته‌ی داهاتوو گۆڕان بڕیاری بە ئۆپزسیۆن بوون بدات و دەڵێت " پێموایە هەفتەی داهاتوو ١٠٠% پێموایه جڤاتی نیشتمانی داوای بوون به ئۆپۆزسیۆن ده‌كات."
ئەندامەکەی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان ئاشکرای کرد کە تائێستا پارتی و یه‌كێتی كه وه‌ك شاندێكی حكومه‌ت سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد، وه‌ڵامی پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕانیان نه‌داوه‌ته‌وه.
دوای کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی لەسەر کشانەوەیان لەحکومەت و بوون بە ئۆپۆزسیۆن، بڕیارە سبەی شەممە جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کە بالآترین دەستەی ئەو بزووتنەوەیەیە، بڕیار لەسەر ئەو پرسە بدات.