ئۆپراسیۆنێکی سووپاو حەشدی شەعبی بۆ ناوچەی داودە دواخرا

هێزە عێراقییەکان بە سووپاو حەشدی شەعبیەوە پلانیان هەبوو ئۆپراسیۆنێک بۆ ناوچەکانی داودە لە باکوری خورماتوو کە دەکەوێتە ژێر دەستی پێشمەرگە ئەنجام بدەن، بەڵام ئەو ئۆپراسیۆنە دواخرا.

محەمەد فایەق بەرپرسی راگەیاندنی قائیمقامیەتی خورماتوو رایگەیاند" ئەو ئۆپراسیۆنەی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بەنیازبوون ئەنجامی بدەن لە ناوچەکانی داودەو پەلکانە دواخرا، ئەو دواخستنەش دوای گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و هێزە عێراقییەکانی ناوچەکە دێت کە هەردوولا گەیشتنە ئەوە ئەو ئپراسیۆنە دوابخرێت".

ناوبراو وتیشی " هەردوولا رێککەوتوون هەر ئۆپراسیۆنێک لەو ناوچانە ئەنجام بدرێت، بەهەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەبێت".



AM:11:35:15/12/2017