وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم لە نوسراوێكدا کە ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی یه‌كی سلێمانی کردووە ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆ كڕینی نه‌وت و گاز بۆ نه‌خۆشخانه‌و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌رده‌بڕێت .
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "سپی میدیا" كه‌وتوه و واژووی ڕابه‌ر صدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ره‌و تیایدا ڕه‌زامه‌ندی بۆ خه‌رجكردنی بڕی پێنج ملیۆن و دووسەد هه‌زار دینار ده‌ربڕیوه به‌مه‌به‌ستی كڕینی نه‌وت و گاز بۆ نه‌خۆشخانه و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه.
هه‌ر بەگوێرەی نوسراوه‌كه بڕی پاره‌كه له‌بودجه‌ی ئه‌مساڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی ناوبراو به‌شێوه‌ی نه‌قدی خه‌رجده‌كرێت.