پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لەرووداوێكی نه‌خوازراودا له دێگه‌ڵه حەوت هاوڵاتی ژه‌هراوی بوون.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هەولێر كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، تیایدا هاتووە، " لەکاتژمێر 3:00ی شه‌وی رابردوو پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه لەبوونی رووداوێكی نه‌خوازراو له دێگه‌ڵه".
ئاماژەی بەوەشداوە، "دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە، ده‌ركه‌وت كه حه‌وت هاوڵاتی دوای ئه‌وه‌ی غازی چێشتلێنانیان به‌كراوه‌یی جێهێشتبوو ژه‌هراوی بوون".
پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ده‌ستبه‌جێ ئەو هاوڵاتیانە ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران و له ئێستاشدا باری ته‌ندروستیان جێگیره".