دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی بەردەوامە

پرۆسەی دابەشكردنی نەوت لەسنووری شاری سلێمانی دەستیپێكرد و نەوت لەچەند گەڕەكێك دابەشكرا و نرخەکەشی دیاریکراوە.


سەرۆكی لیژنەی سووتەمەنی لەقایمقامیەتی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند: دابەشكردنی نەوت بەسەر هاوڵاتیان بەپێی كارتی زیرەك و سنووری مەڵبەندەكان دەبێت.

جەختی لەوەش کردەوە هەتا سنوری مەڵبەندی یەک تەواو  نەبێت ناتوانرێت نەوت لە مەڵبەندی دوو دابەش بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد لەبەرامبەر بەرمیلێک نەوتدا بڕی ٥٣ هەزار دینار لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت.



PM:03:10:15/12/2017