بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی هەرێم خۆپیشاندانی مامۆستایان و بەشێک لە فەرمانبەران ده‌ست پێ بكات و یه‌كێتی مامۆستایانیش دەڵێت "پشتیوانی هه‌رجۆره خۆپیشاندانێك یان بایكۆتكردنێك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی مامۆستایان".
مامۆستایانی ناڕازی له په‌یجی تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویانکردۆتەوە رۆژی دووشه‌ممه 18ی ئه‌م مانگه دژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به خۆپیشاندان و مانگرتن دەكه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ری راگه‌یاندنی بایكۆتیش له‌ئارادایه.
مامۆستایانی ناڕازی وێڕای داواكردنیان له‌ته‌واوی مامۆستایان بۆ ئاماده‌بوونیان له‌و خۆپیشاندانه‌دا، هاوكات ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوه كه خۆپیشاندانه‌كان درێژه‌ی ده‌بێت و دواتر به‌رنامه و كار‌و پلانی داهاتوو راده‌گه‌یه‌نرێت.
بەگوێرەی زانیاریەکان خۆپیشاندانەکان تەنیا مامۆستایان ناگرێتەوە و بەشێکی زۆری فەرمانگەکانیش دەچنە پاڵ مامۆستایان و بەشداری خۆپیشاندان دەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانیش رایگه‌یاندووه كه سبه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌یان كۆده‌بێته‌وه هه‌ڵوێست له‌سه‌ر دۆخی خراپی په‌روه‌رده راده‌یه‌گه‌یەنێت و وتیشی: وه‌ك یه‌كێتی مامۆستایان پشتیوانی ته‌واوی داواكارییه‌كانیان ده‌كه‌ین.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕتیدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە بەشێک لە حزبەکان و هاوڵاتیانی هەرێم کرد ئامادەکاری بکەن بۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری و ڕایگەیاند "خراپی دۆخی گوزەرانی خەڵک لە ئاستێکدایە چیتر توانای دان بەخۆداگرتنیان نەماوە".
لە وەڵامدا عه‌باس غه‌زالی په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندبوو كه هه‌ر كه‌سێك له‌ناوخۆدا كوردستان بشێوێنێت یان هانی جه‌ماوه‌ر بدات دژی ده‌سه‌ڵاتی كوردستان تا به‌غدا فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كوردستان بكات، ئەو كارەی ده‌چێته چوارچێوه‌ی دژایه‌تیكردنی گه‌لی كوردستانەوە.