لەسەر داوای ئەڵمانیا دووشەممە نێچیرڤان بارزانی دەگاتە ئەو وڵاتە

ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لەسەر داوای حکومەتی ئەڵمانیا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە ئەو وڵاتە.


ئەمڕۆ هەینی 15ی کانونی یەکەم، جۆرج سترایتەر، جێگری وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی لەسەر داوای فەرمیی حکومەتی ئەڵمانیایە.

وتیشی، لەو سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانی و ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا باس لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی داعش و بەشداری ئەڵمانیا لە شەڕی داعش دەکەن.



PM:08:00:15/12/2017