سیستانی بڕیارە قورسەکەی دەرکرد

گەورە مەرجەعەکانی شیعەی عێراق، عەلی سیستانی داوای هەموو گرووپەکانی حەشدی شەعبی کرد چەکەکانیان رادەستی دەوڵەت بکەن و ببنە بەشێک لە سوپای فەرمی عێراق.

لەنامەیەكدا عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکانی عێراق كە ( عەبدولـمەهدی كەربەلائی )  یەكێك لە یاریدەدەرەكانی ئەمڕۆ ١٥ ی کانوونی یەکەم  بڵاوی كردەوە، هەر كەسێك لەدژی داعش چەكی بەرز كردبوویەوەو شەڕی كردبوو، لە ئێستادا چەكەكەی رادەستی حكومەت بكاتەوەو ببنە بەشێك لە سوپای فەرمی وڵات و لەمەودوا بەناوی حكومەت شەڕ بكەن.

هەروەها عەبدولـمەهدی كەربەلائی لە نامەکەی سیستانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد " سەركەوتن بەسەر داعش مانای كۆتایی هاتنی شەڕ نییە لەگەڵ گروپە چەكدارەكان، بەڵكو هێشتا شەڕی شانە نووستوەكانیان ماوە".

حەشدی شەعبی لەداگیرکردنی شاری موسڵەوە سێ ساڵ لەمەوبەر لەلایەن عەلی سیاستانی یەوە بڕیاری دروستکردنی دراو، هەر ئەمڕۆش خۆی بڕیاری هەڵوەشانەوەی دەرکرد. 





PM:09:45:15/12/2017