خێزانی شاجوان هەڵهات

سارە عەیدان شاجوانی عێراق بەهۆی وێنەیەكەوە كە ماوەیەك لەمەوبەر لەگەڵ، شاجوانی شاجوانی ئیسرائیلی گرتبووی، بەهۆی ئەو هەڕەشانەی رووبەروویان بووبوەوە، ئەو خێزانە هەڵهاتن.

سارە عەیدان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوی کردۆتەوە بەهۆی لەبەرکردنی پەکینی لەنمایشێکی جیهانی جلوبەرگ و هەروەهان بەهۆی ئەو وێنەیەوە لە گەڵ شاجوانی ئیسرائیل گرتبووی، خێزانەکەی لەعێراق رووبەرووی هەڕەشەبوونەتەوەو، ناچار عێراقییان جێهێشتووە.

وەك ئادار گاندلسمان شاجوانی ئیسرائیل بە ماڵپەڕی  كەناڵی تەلەڤزیۆنی " Hadashot News "ی ئیسرائیلی راگەیاند كە پێوەندی بەردەوامی لەگەڵ هاوتا عێراقییەكەی هەیە لەوەتەی لەمانگی رابردوودا لە لاس ڤیگاس بەشداریان کرد.

سارە کە خۆی لەئەمەریکایە، لەسەر وێنەکەی لەگەڵ شاجوانی ئیسرائیل دەڵێت" من پەشیمان نیم لەو كارە و ماناشی ئەوەیە كە هەمووان دەتوانن بە ئاشتی بژین."  

سارە عیدان لەدایكبووی 1990ی بەغدایە و لە بنەڕتدا خەڵكی شاری حلەیە، ئەو جگە لە جوانییەكەی میوزیكژەن و گۆرانیبێژە و تێكستی گۆرانیش دەنووسێت و لەو بوارەوە بڕوانامەی هەیە، ئەو لە 2009 لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان لە بەغدا كاری كردووە و چووتە ئەمەریكا  و لە 2016 وەك شاجوانی عێراق دیاری كراوە و دواتر وەك شاجوانی گەردوون-عێراق. 



PM:11:37:15/12/2017