بەپەلە.. خۆپیشاندان دەستی پێکرد
لەچەمچەماڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە هاولآتیان دەستیان بە خۆپیشاندان کردو رێگای سەرەکی نێوان کەرکوک و سلێمانیان داخست.
کەمێک پێش ئێستا خۆپیشاندانی ژمارەیەکی خەڵکی بەرچاو بە خۆپیشاندان رێگای سەرەکی نێوان کەرکوک - سلێمانیان داخست.
خۆپیشاندانەکە لە پێناو پێدانی مووچەو چاککردنی خزمەتگوزاری هاولآتیانی ناوچەکە هاتوونەتە سەرجادەکە.
سەرەتا لەناوجەرگەی شارەوە دەستیپێکردو دواتر لەرێگای خۆپیشاندان و ئاگرکردنەوە دواتر هەردوو رێگای سەرەکی هاتووچوونی نێوان سلێمانی و کەرکوکیان گرت.
تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ رێگرییەکیان بۆ خۆپیشاندان دروستنەکردووەو رووبەرووبوونەوە رووی نەداوە.
AM:10:55:16/12/2017