لاهور شێخ جەنگی: پاراستنی بارەگاکان ئەرکی هەموو لایەکە

لاهوری شێخ جەنگی لەسەر خۆپیشاندانەکان پەیامێک بڵاودەکاتەوەو دەڵێت " پاراستنی دامودەزگا مەدەنی و حكومیەكان و بارەگاكان ئەركی هەموو لایەكمانە".

لاهوری بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن وزانیاری / زانیاری لە پەیامێک بۆ خەڵکی کوردستان، دەڵێت " پاراستنی دامودەزگا مەدەنی و حكومیەكان و بارەگاكان ئەركی هەموو لایەكمانە و نابێت بەهیچ جۆرێك پەنا بۆ سوتاندن و توندوتیژی ببرێت، لێرەوە داوا دەكەین كەخەڵك خۆیان لە ئاژاوەنانەوە بپارێزن، چونكە ئەمە دەبێتە بەلاڕێدا بردنی داوا رەواكانیان و رێگر دەبێت لەهەر چاكسازی و بونیادنانێك لە وڵاتدا. ئێمەش بەهەموو شێوەیەك رێگر دەبین لە هەر دەستێك بۆ نانەوەی پشێوی و كاولكاریەك لە وڵاتدا'.
 
هەروەها لەو پەیامەدا هاتووە " لەگەڵ بەرەو پێشچونی ئەو رووداوە نەخوازراوانەی ئەم دواییەدا، كەسەرجەمیان بەهۆی هەڵەی حكومڕانیەوە بوون. دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ داوا رەواكانی خەڵك و لێرەوە ئێمە خۆمان بە پشتیوانی داوا رەواكانی خەڵكی وڵاتەكەمان دەزانین لە پێناو باشتر كردنی دۆخی گوزەران و حوكمڕانیەكی شایستە بەم گەلە، بەڵام هاوكات لەگەڵ ئەمەدا داواكارین كە خۆپیشاندانەكان بەئاڕاستەی هەڵەدا نەبرێن و پشێوی لێنەكەوێتەوە و دۆخی ئاسایش و ژیانی هاوڵاتیان نەكەوێتە مەترسیەوە".
 
ناوبراو لە کۆتاییە پەیامەکەیدا دەڵێت " پێكەوە بەرەو ئایندەیەكی گەش و حكومڕانیەكی شایستە بەگەل، پێكەوە بۆ دژایەتی هەر توند و تیژی و كێشەنانەوەیەك كە زیان لە داوا رەواكانی خەڵك بدات".

 



PM:10:07:18/12/2017