بەهۆی ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانەوە گومانی خۆپیشاندانیان لێكراوە دەیان هاوڵاتی و چالاكی مەدەنی لە سلێمانی و چەند شار و شارۆچكەیەكی دیكە دەستگیركرن.
بەگوێرەی زانیاریەكانی "سپی" كەمێك لەمەوبەر دەیان هاوڵاتی مەدەنی لە دەوروبەری سەرای سلێمانی بەگومانی ئەگەری ئەنجامدانی خۆپیشاندان دەستگیركراون و ژمارەیەكی زۆر هێزیش بڵاوەی پێكراوە.
هەر بەگوێرەی زانیاری تۆڕی پەیامنێرانمان شەوی ڕابردوو لە هەڵەبجە و چەمچەماڵ و ڕانیە و كۆیە ژمارەیەكی زۆر چالاكی مەدەنی دەستگیراون.
ئەوەش لەكاتێكدایە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم خۆپیشاندان ئەنجامدرا و بەهۆی تەقەی بارەگا حزبیەكانەوە سەرەڕای بریندارێكی زۆر پێنج هاولاچتی مەدەنی شەهیدبوون.