بۆ رێگریكردن له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌و شار و شارۆچكانه‌ی خۆپیشاندانی تێدا ئه‌نجام دراوه، بڵاوه‌یان پێكراوه و ژمارەیەکی زۆریش لە چالاکان و هاوڵاتی مەدەنی دەستگیرکران.
له شاره‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌ماڵ و سه‌یدسادق و رانیه‌دا دۆخی سه‌ربازی سه‌پێنراوه و چەندین یەکەی هێزەکانی 70 هێنراونەتە ناو شاری سلێمانی و ڕانیە و حاجیاوا و چەند ناوچەیەکیتر.
هاوکات بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بە "سپی" دراوە 600 سەربازی زێرەڤانی هێنراونەتە سلێمانی و چەکی قورس و هەمەری سەربازیان پێیە.
هاتنی هێزی زێرەڤانی لەلایەن عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه پشتڕاستکراوەتەوە و به رادیۆی نه‌وای راگه‌یاندووە، هێزی زێره‌ڤانی هاتۆته سلێمانی و له شه‌قامه‌كاندا بڵاوه‌یان پێده‌كرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئه‌و هێزه‌ی گه‌یشتۆته سلێمانی بۆ پاراستنی باره‌گاكانی پارتی نییه، به‌ڵكو بۆ پاراستنی ئاسایشی گشتی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تییه، چونكه چه‌ند رۆژێكه له سلێمانی بارودۆخ ناله‌باره".
هەر بەگوێرەی زانیارەکان هێزه ئه‌منییه‌كان له سلێمانی 150 هاوڵاتییان له‌سه‌ر ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی ده‌ستگیر كردوه و له پێنجوێنیش 20 هاوڵاتی هه‌روه‌ها ژماره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كانی سه‌یدسادقیش 18 هاوڵاتییه،ئەوە جگە لە دەستگیرکراوانی ڕانیە و ناوچەکانیتر.