هێزە ئەمنییەکان بەڕێوەبەری ئۆفیسی NRT لە ئەمەریکا، ئازاد کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢١ کانوونی یەکەم هێزە ئەمنیەکانی سلێمانی، سەرکەوت شەمسەدین بەڕێوەبەری ئۆفیسی NRT لە ئەمەریکایان ئازاد کرد.

لە لێدوانێکدا بۆ سپی، سەرکەوت شەمسەدین وتی" دوو رۆژ و شەوێک لە ئاسایشی گشتی دەستبەسەربووم، لەو ماوەیەدا هیچ لێکۆڵینەوەیەک و پرسیارێکیان لێنەکردوم".

سەرکەوت شەمسەدین کە لە دایکبووی سلێمانیەو هاولآتی ئەمەریکیە بە رەگەزنامە، سەبارەت بە هاوڕێکانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هیچ زانیارییەکی لەسەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی قەوارەی نوێ و رابوون مەعروف پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان و خۆبەخشەکانی نەوەی نوێی نییە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیراون.

میدیا گۆڕانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە تەنها لەناو سلێمانیدا ١٥٠ هاولآتی کە زۆرینەیان گەنجن دەستگیرکراون، لە شارو شارۆچەکەکانیش بەدەیان گەنج دەستگیرکراون.



PM:06:14:21/12/2017