زیدان لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی تایبەت بە کلاسیکۆ قسەی خۆی کرد


ئەمرۆ راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید زینەدین زیدان بەشداری لە کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانی تایبەت بە یاری کلاسیکۆی کردوو باسی لە یاریەکە کرد.

زیدان وتی "سەرجەم یاریزانەکانم بۆ یاریەکە ئامادەن،ئەم یارییە لەم وەرزە گرنگترینە، هەموو یاریزانەکانم زۆر بە تامەزرۆییەوە ئامادەن بۆ یاریەکەو چاوەڕوانی دەکەن، سێ خاڵەکەش گرنگە بۆ ئێمە.

وتیشی باسی سەرەتای وەرزەکە ناکەین چی رویداوە، گرنگ ئەوەیە بەمشێوەیە بەردەوام بین.

هەموانیشی دڵنیا کردەوە رۆناڵدۆ لە %١٠٠ ئامادەیە بۆ یاریەکەو هیچ پێکانێکی نیەو ئاشکراشی کرد هێشتا بڕیاری کۆتاییم نەداوە کە بەیڵ یاری دەکات یان یاری ناکات، چوونکە تا سبەی هیچ بڕیارێک نادەم.



PM:05:46:22/12/2017