لە راگەیەندراوێکدا هاوسەر و منالەکانی داوای
دیاریکردنی چارەنووسی شاسوار عەبدولواحید دەکەن کە " لە فڕۆکەخانەی
سلێمانیەوە ڕفێندراوە"و تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە.
لەو راگەیاندراوە کە کۆپیەکی نێردراوە بۆ سپی
تیایدا هاتووە " ماوه‌ی چوار رۆژه شاسوار عه‌بدولواحیدی هاوسه‌رم، له‌لایه‌ن چه‌ند
كه‌سێكه‌وه به دوو ئۆتۆمبێلی جام ڕه‌ش له‌نێو فرۆكه‌خانه‌ی شاری سلێمانی
فڕێنراوه‌و تاوه‌كو ئێستا بێ سه‌رو شوێنه، داوا له‌رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی
بواری مافی مرۆڤ و نوێنه‌رو كونسڵخانه‌ی ووڵاتان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م
هه‌وڵێكی جدی بده‌ن تاوه‌كو چاره‌نوسی شاسوار عه‌بدولواحید ئاشكرا بكه‌ن".
لەو راگەیەندراوەدا هاوسەری شاسوار عەبدولواحید داوا دەکات و وه‌ك سه‌ره‌تایترین
مافیش ده‌رفه‌ت بدرێت بەو و منداڵه‌كانی
چاویان پێیبكه‌وێت.
هاوسەری شاسوار عەبدولواحید چاره‌نوس و ژیانی هاسەرەکەی دەخاتە ئه‌ستۆی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.