لە سلێمانی و گەرمیان بایکۆتکردن دەستپێدەکات

لە سلێمانی و گەرمیان داوادەکرێت شیوازی خەبات گۆڕانکاری بەسەردا بێت و لە خۆپیشاندانەوە بگۆڕدڕێت بە مانگرتن و بایکۆتکردن.
 
 دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، لە راگەیەنراوێکیدا جەخت دەکاتەوە: ((بۆئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران و سەرپەرشتیاران نەبنە بەشێک لە کێشمەکێشمی باڵ و کوتلە و حزبی سیاسی و دووربن لەدەستی ئاژاوەگێڕی، خۆپیشاندان بکەن بە بایکۆت و لەناو ناوەندەکانی خوێندندا، ئەوانەشی ناتوانن ھاتوچۆ بکەن، لەماڵەکانی خۆیاندا بمێننەوە لەبەر پاراستنی ئەمنیەتی شارەکە، نەک لەبەر حزب و حکومەت لەناو ناوەندەکانی خوێندن پلان و ستراتیجی خەباتی مەدەنی دابڕێژن".

هەروەها لە گەرمیانش چالاکوانان مامۆستایان و فەرمانبەران و كاسبكارانی گەرمیان، لەبەیاننامەیەكدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە، ڕایدەگەیەنن " لەڕۆژانی ڕابردودا بڕیاری ئەنجامدانی خۆپیشاندانیاندا، ئامانجیان ئەوەبوو دەنگی سەرجەم چین و توێژەكان بەو دەسەڵاتە بگەیەنن، كە 26 ساڵە كۆمەڵگە دەچەوسێنێتەوە و سەروەت و سامانەكەی دەدزێت".

چالاکوانانی گەرمیان ئاماژە لە بەیانەکەیاندا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن لەكاتێكدا خۆیان بۆ سازادانی خۆپیشاندان و یەكدەنگی ئامادەدەكرد، چاودێری وردی دۆخەكەیان دەكرد، بەڵام دەركەوت باڵە ناكۆكەكانی نێو حزبێكی دیاریكراو لەڕێگەی ئەنجامدانی كۆبونەوەی نهێنی كار بۆ بەلاڕێدابردنی ئاراستەی خۆپیشاندانەكان دەكەن.

لەبەیانەکەدا هاتووە " ئەو باڵە ناكۆكانە بەسودوەرگرتن لەخۆپیشاندانەكان شەڕی یەكتر دەكەن، هەروەها پلانی سوتاندنی هەندێك فەرمانگەی حكومییان هەیە و هەندێك مەلەفی كۆن بسوتێنن، دواتر ئەو كارە قێزەونانە بخەنە ئەستۆی خۆپیشاندەران".
چالاکوانانی گەرمیان داوا لەسەرجەم دامودەزگاکان دەکەن کە دەست بکەن بە مانگرتن و بایکۆتکردنی سەرتاسەری



PM:08:41:22/12/2017