سەرکردایەتی یەکگرتوو لە هەولێر لە کۆبوونەوەدایەو بڕیار لەسەر کشانەوە، یان مانەوە لە حکومەتدا دەدات.
عومەر محەمەد سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " کۆبوونەوەی ئەمڕێ سەرکردایەتی بۆ مانەوە، یان کشانەوە لە حکومەتی هەرێم و، لەچەند رۆژی رابردووشدا پرس و ڕامان لەنێو کادیراندا کردووە".
یەکگرتوو ئیسلامی دوو وەزیر و بەڕێوەبەری چەند دەستەیەکی لەحکومەتدا هەبوو، سەرەتا وەزیری کارەبا ساڵێک لەمەبەر دەستی لەکاركێشایەوە، بەلآم تا ئێستا مەولود باوە موراد وەزیری هەرێم بۆ کاروباری حکومەت و پەرلەمان لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە کە هاوکات وەزیری گەیاندنیشە بەوەکالەت".
گفتوگۆی یەکگرتووی ئیسلامی لە کاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کشانەوەی خۆیان لە کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی راگەیاند.
حکومەتی هەرێم لە ٢١ وەزارەت پێکهتاووەو لەلایەن نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی یەوە سەرۆکایەتی دەکرێت و لەساڵی داهاتوو ٢٠١٨ دا سەرلەنوێ هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت و لە ئەنجامی ئەو هەڵبژاردنە کابینەیەکی نوێ پێکدەهێنرێت.