ئه‌نجامى راپرسیه‌كه‌ى ناو یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌باره‌ى پرسى مانه‌وه یاخود كشانه‌وه‌ی حزبه‌كه له حكومه‌تى هه‌رێم ئاشكرا كرا و زۆرینە لەگەڵ کشانەوەدایە.
حاجی كاروان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند "به‌پێی ئه‌و راپرسیه‌ی كه سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ئه‌نجامی داوه له ئاستی كادیرانی مه‌ڵبه‌نده‌كان، نزیكه‌ی له 80% ى كادیران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن یه‌كگرتوو له حكومه‌ت بكشێته‌وه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "ئێستا دۆخى هه‌رێمى كوردستان زۆر خراپ بووه، چونكه ئێستا ئازاره‌كه گه‌یشتۆته سه‌ر ئێسقان و ئێسقانه‌كانیش شكان، بۆیه هیچ پاساوێك نه‌ماوه بۆ مانه‌وه‌مان له حكومه‌ت، له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌خۆیان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن نه‌رێگه به ئێمه‌ش ده‌ده‌ن كه چاره‌سه‌رى بكه‌ین".
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى نائاسایى سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى بڕیارى مانه‌وه یاخود كشانه‌وه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى پێكرد و تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه.
ئەوەش لەکاتێکدایە رێكه‌وتى 20ی ئەم مانگە هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى له حكومه‌تى هه‌رێم كشانه‌وه.