سپی بڕیاری سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی لەسەر کشانەوەیان لە حکومەت بلآودەکاتەوە

سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کە دوێنێ لە هەولێر کۆبووەو ئەمڕۆ کۆتایی بە کۆبوونەوەکەیان دەهێنن، بڕیاریان داوە ماوەیەکی زۆر کورت بدەن بە حکومەت نە کۆمەڵێک مەرجەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی بڕیاری داوە کۆمەڵێک مەرج و داواکاری بخاتە بەردەم حکومەتی هەرێم کە دەبێت دەست بەجێ حکومەت جێبەجێی بکات.

سپی زانیویەتی ئەو ماوەیەی سەرکردایەتی یەکگرتوو دایناوە بۆ حکومەتی هەرێم، نزیکەی ١٥ رۆژە.

لەنێو ئەو داواکاریانەدا، ئازادکردنی سەرجەم گیراوەکانی خۆپیشاندانەکانی رۆژانی رابردوو و ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی ناوچەکانی سلێمانی، حکومەتی هەرێم داهاتەکانی ئاشکرا بکات بۆ خەڵک، هەروەها خەرجیەکانیشی، پێدانی مووچەی فەرمانبەران لەکاتی خۆیداو، چاکسازی لەبواری مووچە نەهێشتنی گەندەڵی، هەروەها پاککردنەوەی لیستی دەنگدەرانی هەڵبژاردن.

وا بڕیارە ئەمڕۆ هادی عەلی کەسی دووەمی یەکگرتووی ئیسلامی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا بڕیارەکانی سەرکردایەتی یەکگرتوو بۆ رۆژنامەنووسان ئاشکرا بکات. 



AM:09:57:24/12/2017