مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی شاری هه‌ڵه‌بجه خۆپیشاندان دوادەخەن و مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری راده‌گه‌یه‌نن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بڕیاربوو که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه خۆپیشاندان و ناراهزایهتی ده‌ربڕین له شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامبدرێت، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی داکۆکیکردن له مافه‌کانی خه‌ڵک له شاری هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند که له پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیاندا، ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان ئه‌نجامنادرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌کدا هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یان خستۆتەڕوو، له داهاتوودا به‌یاننامه‌یه‌ک بڵاوده‌که‌ینه‌وه و ئامانج و داواکارییه‌کانمان و هۆکاری دواخستنی خۆپیشاندانه‌کانمان روونده‌که‌ینه‌وه.
ڕاشیدەگەیەنن که له‌رۆژانی ئاینده‌دا مانگرتنی گشتی راده‌گه‌یه‌نن.