فەرمانی دەستگیركردن بۆ چەند بەرپرسێك دەرچوو

بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و ئیداری، فەرمانی دەستگیركردن بۆ دەیان بەرپرسی باڵای دوو وەزارەتی عێراق دەردەچێت.

ماڵپەڕی "ئەلحوڕە" بڵاویكردۆتەوە كە دەیان بەرپرس لە وەزارەتەكانی بەرگریی و ناوخۆی عێراقی بەھۆی "گەندەڵی دارایی و ئیداری" فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە.

ماڵپەڕەكە لە زاری چەند سەورچاوەیەكەوە بڵاویكردووەتەوە، فەرمانی دەستگیركردنەكە ٤٨ بەرپرسی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق دەگرێتەوە، ھەروەھا دەیان كارمەندی وەزارەتی ناوخۆش فەرمانی دەستگیر كردنیان بۆ دەرچووە.

عێراق بە یەكێك لە ھەرە گەندەڵترین وڵاتانی جیھان دادەنرێت و ساڵانە ژمارەكانی یەكەمی لیستی گەندەڵترینەكان، دەگرێت.



PM:01:54:26/12/2017