عەبادی دوا هەڵوێستی خۆی لەسەر مووچەی هەرێم راگەیاند
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنامەگەری هەفتانەدا دوا قسەی لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم راگەیاند.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" ئەو نەوتەی هەرێم دەیفرۆشێت بەشی مووجەخۆرانی هەرێم دەکات".
لەو کۆنفرانسە هەفتانەیەدا، سەرۆک وەزیران وتیشی " هەرێمی کوردستان نیوەی هەموو عێراق مووجەخۆری هەیە".
عەبادی وتیشی ": داوا له هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق، داواشی له حكومه‌تی هه‌رێم كرد هاوكاریان بێت له ئاشكراكردنی زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت ژماره‌ی به مووچه خۆران".
بەم لێدوانە سەرۆک وەزیران دوا هەڵوێستی خۆی لەسەر مووچەخۆرانی هەرێم راگەیاند.
PM:07:15:26/12/2017