جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ده‌ڵێت"ئاڕاسته و گروپێك له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ن كه هه‌ماهه‌نگ و ڕێكه‌وتنیان هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراقی و حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك چۆن كه‌ركوكیان ته‌سلیم كردن ئاواش ده‌یانه‌وێت سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیان ته‌سلیم بكه‌ن".
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فەرماندەی هێزەکانی حەفتای یەکێتی لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هێزی باڵای كوردستان ئه‌و هێزه‌ی كوردستانه كه له‌دوای خۆپیشاندانه‌كان و توند‌و تیژییهكان به‌مه‌بەستی پاراستنی داموده‌زگا و فه‌رمانگه‌كان و خۆپیشانده‌رانی مه‌ده‌نیانه دابه‌زینه ناوشار و قه‌زا و شوێنه‌كان،ئه‌م هێزه پێشمه‌رگه و خۆپیشانده‌ری مه‌ده‌نی و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و خه‌ڵك ده‌پارێزێت، ئێمه له‌گه‌ڵ داواكاری ڕه‌وای خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ری مهدهنیانهین"
وتیشی"ئه‌و هێزه له‌ژێر فرمانی لیژنه‌ی ئه‌منی شوێنه‌كان بوه ئیتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگاره، یا قایمقام یاخود مدیر ناحیه، ئێستا به‌فرمانی پارێزگار و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌و هێزه له‌ناو شار و شارۆچكه‌كان كشاونه‌ته‌وه .ئێمه له‌گه‌ڵ داواكاری ڕه‌وای خه‌ڵك و خۆپیشانده‌ری مهدهنیانهین"
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ڕه‌تی كرده‌وه توند و تیژی و سوتانی باره‌گای حیزبه‌كان و فه‌رمانگه حكومیه‌كان كاری هاوڵاتی و خۆپیشانده‌رێك بێت كه داوای موچه و خزمه‌تگوزاری ده‌كات و وتی"ئه‌و ڕووداوانه‌ی ڕوویاندا سوتانی فه‌رمانگه‌كان و باره‌گای حیزبه‌كان و پشێوی نانه‌وه داوای خه‌ڵك نه‌بوو به‌ڵكو ئه‌وه موئامهرهیهك بوو كه كه‌وتنه ناو ئه‌و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیانه و سه‌ركردایه‌تی ئه‌وانه بۆ شتی تر به‌كاریده‌هێنا من وه‌ك كوده‌تایه‌ك ده‌مبینی،مه‌رامه‌كه‌یان ئه‌وه‌بوو دۆخی كوردستان تێكبده‌ن،ته‌نانه‌ت هه‌ماهه‌نگیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ عیراقدا تا حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق بهێننه سلێمانی و هه‌موو كوردستان."
شێخ جه‌عفه‌ر پشێوی خۆپیشاندانه‌كانی به پیلان ناوبرد و وتی"ئه‌م پیلانه خه‌ڵكی ئاسایی نه‌بوو چونكه ئێمه ده‌زانین خه‌ڵك وه ئه‌و گه‌نجانه گیرفانیان به‌تاڵه و داواكارییان ڕه‌وایه وه‌خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌و مه‌رامه‌ی نه‌بوو ،،دوو هه‌زار یا پێنج هه‌زار كه‌س،به‌ڵكو خه‌ڵكی ئاسایی ناڕه‌زا سه‌دان هه‌زار كه‌سن،ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی بونایه هیچ هێزێك نه‌یده‌توانی له‌به‌رده‌م هێزی خه‌ڵك خۆی ڕابگرێت."
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا كه ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی و خه‌ڵكی یه‌كێتی تۆمه‌تباركرد كه ئه‌و پشێویه‌ی ناو خۆپیشاندانه‌كانیان دروست كردووه به‌ناوی هاوڵاتی ناڕهزاوه وتی"له‌ناو یه‌كێتیدا ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه وه هه‌ندێك لایه‌نی تریش هه‌تا چه‌ند وڵاتێكی هه‌رێمی ده‌ره‌وه‌ش له‌پشتیه‌وه‌ن ده‌یانه‌وێت سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بهێننه سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك،هاوشێوه‌ی خیانه‌ته‌كه‌ی كه‌ركوك دوباره بكه‌نه‌وه و سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆكیش بخه‌نه ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق"
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌ف وتیشی"به‌داخه‌وه ناتوانم ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناو یه‌كێتی و وڵاته دهرهكیهكهش بڵێم له‌ئێستادا، چونكه زۆركات دۆخی خراپ و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی واده‌كات كه تا پله‌ی خیانه‌تیش بپۆشیت بۆ كه‌سانی تر،به‌ڵام وه‌ك وتم ئه‌وه خه‌ڵكی ئاسایی نه‌بوو ئه‌و توندوتیژی و گێره‌شێوێنیانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و ناوچه‌كانی تر،ئه‌وه هه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی ناو یه‌كێتی بوون كهكهركوكیان له(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ردا به‌و ده‌رده گه‌یاند."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه كێن له‌ناو یه‌كێتی؟ شێخ جه‌عفه‌ر وتی"من خۆم حیزب وه‌ك هۆكار ده‌بینم بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌م به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌كوردستان به‌هۆی ئه‌م ململانێ و ناكۆكیانه‌ی ناو حیزب ئیمانم به حیزبایه‌تی به‌ته‌واوی لاواز بووه،ئه‌و گروپ و ئاڕاسته‌یه‌ی ناو یه‌كێتی هه‌ندێكیان لهدهرهووهی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تین به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان وای كردووه،له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی و ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بڕیارده‌ده‌ن."
شێخ جه‌عفه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد"ئه‌وه‌ی له‌چه‌مچه‌ماڵ و ڕانیه و سلێمانی و شوێنه‌كانی تر ڕویدا ئه‌مجاره تێكه‌ڵی خۆپیشانده‌ران بوون ئه‌وه یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كان بوو كه ئه‌و ئاژاوه‌گێرییه دروست بكه‌ن،له‌شوێنه‌كانی تریش دوباره‌ی بكه‌نه‌وه دواتر وه‌ك گوێمان لێ‌بوو له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان له‌ژێر ناوی پاراستنی ئاسایش حكومه‌تی عیراق سوپای عیراق بهێننه‌وه كوردستان،چونكه هه‌ماهه‌نگ و ڕێكه‌وتنیان له‌و ڕوه‌وه پێش وه‌خته له‌گه‌ڵ عیراق و حه‌شدی شه‌عبی هه‌بوو"
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ده‌زانێت وه ئه‌و وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌كاری ئه‌و گروپه‌ی ناوخۆی حیزبه‌كه ئاگادارن بۆچی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی لێپێچینه‌وه له‌و گروپه ناكات ئه‌و وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ئه‌و داوایه یا ئه‌و كاره ناكات؟شێخ جه‌عفه‌ر وتی"پرسیاره‌كه زۆر زۆر ڕاست و له‌جێی خۆیدایه،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ئێستا جۆرێك له‌سه‌ر لێشێواوی و لێكترازانی تێدایه،وای لێهاتووه كه كه‌سانێك سه‌یته‌ره بكه‌ن به‌سه‌ر حیزبه‌كه‌دا و وه جۆره‌ها مامه‌ڵه‌ش به حیزبه‌كه‌وه ده‌كه‌ن ته‌نها بۆ په‌یداكردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان وایكردووه كه ئه‌و كه‌سانه بۆ خۆیان یاری بكه‌ن له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا كه‌سیش نه‌توانێت لێیان بپرسێته‌وه،ئه‌وه به‌جێ ده‌هێڵین بۆ مێژوو."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی دهسكهوپ ئه‌و گروپه‌ی یه‌كێتی چیه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ده‌یانه‌وێت سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك به‌ده‌ردی كه‌ركوك ببه‌ن؟شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتی"ئه‌و گروپه‌ی ناو یه‌كێتی كه ویستیان سلێمانیش به‌ده‌ردی كه‌ركوك ببه‌ن و سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بهێننه‌وه ناو شاره‌كانی كوردستان ئه‌و گروپه‌ی یه‌كێتی ده‌یانه‌وێت سه‌یته‌ره بكه‌ن به‌سه‌ر یه‌كێتیدا و ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست بۆیه ئه‌و خیانه‌ته ده‌كه‌ن،پێشتر ئه‌وه‌یان ده‌سكه‌وت له‌كه‌ركوك كه خه‌ڵكی دوزخورماتوو كۆمه‌ڵكوژ ده‌كرێت ئێست تاوانی جه‌نگ له‌و ناوچانه ڕوده‌دات،خه‌ڵكی كه‌ركوك تاڵان ده‌كرێت،فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم داخران به‌حسابی خۆیان عیراق دێته‌وه شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و سلێمانی و ئه‌وان له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه‌وه ده‌ست،ئه‌م گروپ و ئاڕاسته‌یه‌ی ناویه‌كێتی كه ئێستا ئه‌و خیانه‌ته گه‌وره‌یه ده‌كه‌ن به‌شێكیشیان سه‌ركرده‌ن و پێشتر خه‌باتی شاخیان هه‌بووه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی خیانه‌ت ده‌كات گوێ ناداته ڕابردووی خۆی به‌لایه‌وه گرنگه ئێستا چی ده‌ست ده‌كه‌وێت؟"
هه‌روه‌ها وتی"هه‌تا ئه‌و گروپه خائینه‌ی یه‌كێتی مابن مه‌ترسی جدی له‌سه‌ر كوردستان هه‌یه،چونكه به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگی عیراقن و ده‌یانه‌وێت سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بهێننه‌وه هه‌موو كوردستانی ته‌سلیم بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنی كوردستان و ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی كوردستان .
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌ڵامی قسه‌كانی ئاراسی شێخ جه‌نگی دایه‌وه وتی "ئاراسی شێخ جه‌نگی زۆر سه‌هووه،وه‌ك وتم ئێستا كاتی ساڕێژكردنی برینه‌كانه نه‌ك كولاندنه‌وه‌ی،ده‌بوو ئاراسی شێخ جه‌نگی باسی ئه‌وه بكات من ده‌مزانی كه هێرش ده‌كرێت چونكه ئه‌مریكیه‌كان پێشتر پێیان وتم سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی هێرش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و به‌ئێمه‌ی وت به‌رگری مه‌كه‌ن با سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی بێنه كه‌ركوك به‌ڵام ئێمه پێمان وت سازش له‌سه‌ر یه‌ك بست خاكی كوردستان ناكه‌ین و بێ به‌رگری چۆڵی ناكه‌ین،ده‌بوو باسی ڕۆڵی خراپی خۆی بكات كه كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عیراق وسه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد لهپێشپر تا بیانهێنێته كه‌ركوك به‌س دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كاتی كولاندنه‌وه‌ی ئه‌و برینانه نیه."
وتیشی"هۆكاری(١٦)ی ئۆكتۆبه‌ر ڕیفراندۆم نه‌بوو به‌ڵكو خیانه‌تی ئه‌و گروپه‌ی یه‌كێتی بوو،ئێستاش ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم بكرێت،بزانم زیانی زیاتر ده‌كه‌ین نه‌ك یه‌ك په‌نجه هه‌ر ده په‌نجه‌كه‌م ده‌كه‌م به مهرهكهبهكهدا بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان،به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه دژی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی بوون ئه‌وانه بوون كه‌هاوكار و هه‌ماهه‌نگی سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبیان ده‌كرد تا بیانهێننه‌وه شاره‌كانی كوردستان و وه‌ك شاره‌كانی عیراقی لێبكه‌ن ."
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه"ئه‌گه‌ر ڕۆژێك ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ی كوردستان نه‌مێنێت دادگایه‌كی نیشتمانی پێكبهێنرێت،ده‌بێت لهدنیدا سزای خائین چیه ئه‌وانیش هه‌مان سزا بدرێن."
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتیشی"ئه‌م گروپه‌ی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می شاخدا ئه‌وه‌یان بكردایه هاوكاری حكومه‌تی عیراقی بكه‌ن ئه‌وا هه‌موویان ڕه‌می ده‌كران و ده‌كوژران،ئه‌گه‌ر مام جه‌لالیش بمایه هه‌موویانی وه‌ك خائین سزا ده‌دا."
له‌كۆتایی گفتوگۆكه‌یدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتی"لێره‌وه ده‌مه‌وێت داوای لێبوردن له‌خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م كه ئێستا نه‌متوانی هه‌ندێك وردتر ڕاستیه‌كان بڵێم به‌ڵام دڵنیابن ڕۆژێك دێت ئینشائه‌ڵا هه‌موویان بۆ باس ده‌كه‌م و ناوی ئه‌و خائینانه ده‌هێنم.به‌ڵام هه‌میشه شانازی ده‌كه‌م به‌یه‌كێتی و ڕێبازه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال،ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ندێك لهیهكێتیهكان به‌ناوی یه‌كێتیه‌وه ده‌یكه‌ن ڕێبازی مام جه‌لال و یه‌كێتی ڕاسته‌قینه نین."