تەقینەوەیەک لە ڕووسیا 10 قوربانی لێکەوتەوە و بۆمبەکەش دروستکراوی ناوخۆی روسیا بووە.
ئاژانسی "RİA " ی روسی بڵاویکردەوە لە شاری سانپترسبۆرگ تەقینەوەیەک لەنێو مارکێتێک روویداوه و بەهۆیەوە 10هاوڵاتی بریندار بوون.
دوای رووداوەکەش دەستبەجێ مارکێتەکە چۆڵکرا کە نزیکەی 20 کەسی لێبووه، پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریش گەشتوونەتە شوێنهكه و لێکۆلینەوە لە هۆکار و چۆنیَتی رووداوەکە دەستی پێکردووە.
هاوكات سهرچاوهیهك له دهستهی لێكۆڵینهوهی روسیا ئاشكرایكردووه كه هۆكاری تهقینهوهكه پارچه كانزایهك بووه كه گوڕهكهی هێندهی 200 گرام ماددهی تی ئێن تی دهبێت.
لیژنەکە ئاشکراشیکردووە کە پارچە کانزاکە کراوەتە بۆمبێکی چینراو، بەوەش دەردەکەوێت کە بۆمبەکە دروستکراوی ناوخۆی روسیا بووە.