گەرمیان..پۆلیس کەسێکی دەستگیرکرد

لە کەلار کەسێک بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل دەستگیرکراوە و پۆلیس دەڵێت "هەڕەشەی لە ئافرەتێک کردبوو وێنەکانی بڵاودەکاتەوە".


لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سی میدیا"  نێردراوە عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت "چەند ڕۆژێک پێش ئێستا گەنجێک سکاڵای لە بەکارهێنەری فەیسبوکێک هەبووە کە داوای بڕە پارەیەکی زۆری کردبوو بەپیچەوانەوە وێنەکان ئەندامێکی خێزانەکەی کەلەڕەگەزیی مییە بەفۆتۆشۆپ لەسەروێنەی بەدڕەوشتی دادەنێت و لەتۆڕەکۆمەڵایەتێکان بڵاوی دەکاتەوە".

ئەوەشی وتووە، دوای لێکۆڵینەوەوبەدواداچوون توانییان تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبار لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەربەپێی مادەی (٢)ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بەندکراوە.



AM:10:50:28/12/2017