دوای بەزاندنی سنوری هەرێم لەنێوان پەکەکە و تورکیا شەڕێکی قورس ڕوویدا

لە بادینان شەڕێكی قورس لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و هێزەكانی سوپای توركیا روویدا و بەگوێرەی زانیاریەکان دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورکیا تێکشکێندراون.


سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری گوندی بەرمیزە و گردی سیرۆی ناوچەی بادینان شەڕ لەنێوان  گەریلا و هێزێكی سوپای توركیا روویداوە كە داخڵی نێو باشووری كوردستان بوون.

بەگوێرەی زانیاریەکانشەڕەکە دوای ئەوە دێت سوپای تورکیا سنوری خاکی هەرێمی بەزاندووەو لە پێشڕەویدابووە و گەریلاکانیش هێرشیان کردۆتە سەر ئۆتۆمبێلە سەربازیەکان.

لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا کە لە ناوچەی بادینان ڕوویداوە دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی تورکیا تێکشکێندراون بەڵام زیانە گیانیەکان نازانرێت.



PM:10:38:29/12/2017