یەکگرتوو بۆ روونکردنەوەی هەڵوێستی خۆی لەسەر پێدانی ماوەیەک بە حکومەتی هەرێم نەکشانەوەی، سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه به‌رواری 30/12/2017، شاندێكی باڵای یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین ئه‌مینداری گشتی و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و سه‌ركردایه‌تی، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌رەكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد له شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنه‌وه پێشوازیان لێكرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا وەفدی یەکگرتوو روونکردنەوەی لەسەر نەکشانەوەی لە حکومەتی هەرێم مۆڵەت دانە بەو حکومەتە تا ١٥ کانوونی دووەمی ٢٠١٨، بەشێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە بووە، هاوکات بەپێی زانیارییەکانی سپی باس لە خۆپیشاندانەکانی رۆژانی رابردووی ناوچەکانی سلێمانی کراوەو هەردوولا جەختیان لەسەرئەوە کۆردۆتەوە کە خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدا نەبرێن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووش،
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوكۆ كرا له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و بژێوی هاوڵاتیان و فشاره‌كان بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات له پێناو جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كانی چاكسازیدا.
هه‌روه‌ك گرنگی دیداری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵیه‌كان دوپاتكرایه‌وه، ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له چه‌ند مانگی داهاتوودا پارت و لایه‌نه ریفۆرمخوازه‌كان به‌گشتی هه‌نگاو و هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان هه‌بێت له پێناو چاككردنی بژێوی هاوڵاتیان و ئارامكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داواكرا كه رێگری بكرێت له هه‌ر هه‌وڵێك بۆ به‌لاڕێبردنی ناڕه‌زایه‌تییه مه‌ده‌نیه‌كان و گرتنه به‌ری چاره‌سه‌ری سه‌ربازی بۆ كێشه‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تكرایه‌وه.
هه‌روه‌ك باس‌وخواس له چۆنیه‌تی پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ته‌وه‌ره‌یه‌كی تری گفتوگۆكان بوو.