لەرێگای چاندنی بۆمبەوە هێرشدەکرێتە سەر کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشی کوردستان

لەکاتی خۆ ئامادەکردنیان بۆ مەراسیمی سەری ساڵی نوێ، لە ڕێگای چاندنی چەندان بۆمبەوە هەوڵدەدرێت هێرشبکرێتە سەر بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاگادار بە سپی راگەیاند" ەند بۆمبێک کە تایبەتن بە ئۆتۆمبیل لە نزیک بارەگای کۆمەڵەی شۆڕگێرانی زەحمەتكیشانی کوردستانی ئێران ( عەبدولآی موهتەدی ) دانراوە، بەلآم هەر زوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم و پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە وە ئاشکرا کراوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی هەڵگرەوەی بۆمبەکانن لە زڕگوێزەڵە لە بارەگای کۆمەڵەی شۆڕگێرانی زەحمەتكیشانی کوردستانی ئێران.

کۆمەڵەی ئێران، سێ حیزبن کە یەکێکیان لەلایەن ئیبراهیمی عەلی زادەو، دانەیەکی تریان لە لایەن عەبدولآی موهتەدی و سێهەمیان لەلایەن عومەری ئەلیخانیزادەوە سەرکردایەتی دەکرێت، بارەگای سەرەکی هەرسێ لایەن دەکەونە نزیک گوندی زڕگوێز لە باشووری شاری سلێمانی. 



PM:07:01:30/12/2017