سەرۆکی حکومەت واژووی لەسەر پرۆژە یاسایی حکومەتی هەرێم بۆ پێداچوونەوەی یاسای خانەنشین کرد، دەقی پرۆژەکە لەلایەن سپی یەوە بڵاودەکرێتەوە.
ئەو پرۆژەیە بەشێکی تایبەتە بە پێداچوونەوەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازی و لە نۆ مادە پێکهاتووە.
بەپێی پڕۆژەکە، خانەنیشینی مەدەنی لە شەش حاڵەتدا هەڵدەوەشێتەوە، کە ئەوانە دەگرێتەوە کە "خانەنشین کراون بە پلەی وەزیر، بریکاری وەزیر و راوێژکار، بەڕێوەبەری گشتی و شارەزا و لەو پۆستانەدا نەبوون".