بەوێنە.. لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوو خۆپیشاندەر بە گوولەی هێزە ئەمنیەکان کوژرا

هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای لۆڕستان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردساتان، دەستڕێژی گولـلەیان لە خۆپیشاندەران کردووە، بەهۆیەوە دوو چالاکوان گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەیش برینداربوون.

ماڵپەڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە شەوی رابردوو ٣٠ ی کانوونی یەکەم، لە شارۆچکەی درود-ی سەر بە شاری لۆڕستان-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای ئەوەی خۆپیشاندەران لە بەردەم بینای قائیمقامی ئەو شارە بە مەبەستی دەربڕینی نارەزایەتی گردبوونەوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستڕێژی گولـلەیان لێکراو و بە هۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و سێ دیکەش بریندار بون.

ئەو میدیایانە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن دوای گیان لەدەستدانی ئەو دوو چالاکوانە بە تەقەی هێزەکانی ڕژێمی ئێران، چالاکوانان ناوەندێکی پۆلیس-یان ئاگرباران کردووە.

سەبارەت بە ناسنامەی قورابنییەکان و بریندارەکان تا ئێستا نەناسراون و هیچ زانیاریەک لەو بارەیەوە نییە.



AM:10:51:31/12/2017