قەوارەکەی د. بەرهەم ساڵح کۆنگرە دەبەستێت

بەپێی یاسای تۆمارکردنی حیزبی سیاسی نوێ، یان قەوارەی سیاسی نوێ لەماوەیەکی کەمدا کۆنگرە بکرێت، لەو روانگەیەوە بەرهەم ساڵح کە لەدەرەوەی وڵاتە بەزووترین کات دەگەڕێتەوە هەرێم و کۆنگرەی حیزبەکەی ساز دەکات.

د. ڕێبوار کەریم، وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند کە ئەوان بە نیازن "لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بەشداری بکەن و خۆیان بۆ ئەو پرسە ئامادەکردووە".

هەروەها داوای لە هەموو لایەنەکان کرد کە "لە بەرەیەکی هاوبەشدا کۆببنەوە و بەیەکەوە هەوڵبدەن بۆ گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و هەموو جومگەکانی دەسەڵات لە هەرێمی کوردستاندا".

د. بەرهەم ساڵح کە پێشتر جێگری سکرتێری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو، ساڵی پار دەستی لە کار کێشایەوە و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دامەزراند.

ناوبراو ئێستا لە دەرەوەیە، بەپێی زانیاریەکانی سپی گەشتەکەی کورتکردۆتەوەو لەماوەیەکی کەمدا دەگەڕێتەوە هەرێم بۆ بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەی.



AM:09:50:01/01/2018