بەوێنە.. هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەری ساڵی نوێی چۆن بەسەر برد

هاوسەری یەکەم سەرۆک کۆماری کورد لە عێراق، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەشەوی سەری ساڵدا سەردانی مەزاری هاسەرەکەی جەلال تاڵەبانی لە گردی دەباشان دەکات و، لەلای مەزارەکەی بۆ ماوەیەک بەبێ دەنگی دەمێنێتەوە.

تاڵەبانی کە لە ٣  ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد، کوڕی حوسامەددین کوڕی نورەڵڵای تاڵەبانی، ڕێکەوتی ١٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٣[٣] لە گوندی کلکانیبناری چیای کۆسرەت لەدایک بووە. سەرەتای منداڵی ھەر لەو گوندە دەبێ، پاشان کاتێک باوکی دەبێتە ڕێبەری تەکیەی تاڵەبانی لەکۆیە، بە ماڵەوە دەچنە ئەوێ و خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو دەکا. وە قۆناغی ئامادەییش لە کەرکوک و ھەولێر تەواو دەکات.

جلال تاڵەبانی لە تازە لاوی بە پەیوەست بوون بە پارتی دیموکراتی کوردستان تێکەڵاوی کاری سیاسی دەبێ. لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٣ سەرپەرشتی سازدانی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەکات و ھەر لەم کۆنگرەیەدا بە سکرتێری گشتی ئەو ڕێکخراوەیە ھەڵدەبژێردرێ و ھەر لە ھەمان ساڵدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستانو ساڵانی ١٩٥٣-١٩٥٥ دەبێتە سکرتێری گشتی لاوان. لەساڵی ١٩٥٩، لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا، خوێندنی باڵا تەواو دەکات.

تاڵەبانی لە گەڵ ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد کچی ئیبراھیم ئەحمەد ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێنا و دوو کوڕیان ھەیە بەناوی قوباد و پاڤێڵ کە پاڤێڵ کوڕە گەورەکەیانە وە قوباد تاڵەبانیش کەپێشتر لەناو سیاسەتی ھەرێمی کوردستان وەک نوێنەری ھەرێم لەئامریکابووە ئێستاش ئەنجوومەنی وەزیرانیش جێگیری سەرۆک وەزیرانە.

زۆر کات تەندروستی تاڵەبانی جێگیر نەبووە دوایین نەخۆشیشی لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ بوو کە دووچاری جەڵتەیێکی بوو وە لە چاودێریی توندا بوو لە بەغدا سەرئەنجام پاش ڕاپۆرتی جێگیربوونی تەندرووستی ناوبراو گەیەندرایە وڵاتی ئاڵمانیا بەمەبەستی چارەسەری زۆرتر بەیاوەری دوکتۆر نەجمەدین کەریم لە ڕۆژی ١٩ی تەممووزی ٢٠١٤ دوای نزیکەی ١٩ مانگ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی ئاڵمانیا جەلال تاڵەبانی لە ئاڵمانیاوە گەڕایەوە سلێمانی و لە ماڵباتەکەی خۆی نیشتەجێبوو و لەدوای گەڕانەوەشی چەندین کەسایەتی سیاسیی باڵا لە ئاستی ھەرێم و عێراق ھاتنە پێشوازیکردنی.

لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، لە ئەڵمانیا، بە ھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.  لەڕۆژی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ واتە دوای سێ ڕۆژ لەکۆچی دواییکردنی تەرمی جەلال تاڵەبانی لەڕێگای فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانی لە ئەڵمانیاوەگەڕێندرایەوە ھەرێمی کوردستان. تەرمەکەش لە گردی دەباشان بەخاکسپێردرا. 



PM:12:03:01/01/2018