سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێمی دیاریکردو بەپشت بەستن بە پێشنیاری کۆمسیۆن رۆژی ١٤ ی نیسانی بۆ ئەو دوو پرۆسەیە دەستنیشانکراوە.
ئومێد خۆشناو سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیوویەتی " كۆمیسیۆن 14ی نیسان/ئەپریلی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان پیشنیازكردووە".
سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دەڵێت " بەپێی پێشنیازی ئەنجوومەنی كۆمیسیاران ڕۆژی 14/4/2018 لە هەرێمی كوردستاندا هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت".
خۆشناو ئاشكرای كرد، لە نزیكنرین كات كۆبوونەوەیەكی هاوبەش لە نێوان پەرلەمان و حكوومەت و كۆمیسیۆن بەڕێوە دەچێت و تێیدا بابەتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و پێویستییەكانی گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.