نووسینگەی ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی، سەردانی وەفدی هەرێ سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن بۆ بەغدا بە هەنگاوێکی سروشتی دەزانێت.
لە روونکردنەوەیەکی راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "چوونی وه‌فدێك له لیستی سێ لایه‌نی به‌رێز( كۆمه‌ڵ وگۆڕان و هاوپه‌یمانی ) ئێمه به پێههڵسان و هه‌وڵێكی سروشتی ئه‌زانین له سیاقی به‌گه‌رخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی حزبی خۆیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ فه‌رمیه‌كان".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه؛
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو سه‌باره‌ت به هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراو به ده‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ماڵپه‌ری چركه ده‌رباره‌ی سه‌ردانی سێ لایه‌ن بۆ به‌غدا.
سه‌باره‌ت به چوونی وه‌فدێك له لیستی سێ لایه‌نی به‌رێز( كۆمه‌ڵ وگۆڕان و هاوپه‌یمانی ) ئێمه به پێههڵسان و هه‌وڵێكی سروشتی ئه‌زانین له سیاقی به‌گه‌رخستنی په‌یوه‌ندیه‌كانی حزبی خۆیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ئاماده‌كاری بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ فه‌رمیه‌كان .
لای ئێمه ئه‌م سه‌ردانه جێگای رێزه و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین. بۆیه ئه‌و نوسینه‌ی چركه هه‌ڵبه‌ستراوه و هیچ بنه‌مایه‌كی نیه و ره‌دی ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه ئێمه له یه‌كگرتوو سه‌رنجمان هه‌یه له‌سه‌ر دواكه‌وتنی ده‌ست پێكردنی گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئێمه‌ش هه‌وڵی په‌له‌كردنمان داوه له‌و پێناوه‌دا و حه‌زمان كردووه كه هه‌رێم ده‌سته‌یه‌كی گشتی فه‌رمی پێكبهێنێ و له هه‌موو لایه‌نه‌كان دهستبهكارببێ.
به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا به‌غدا ئاماده‌نه‌بووه و گفتوگۆی فه‌رمی ده‌ستی پێنه‌كردووه و ئه‌و دواكه‌وتنه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نابینین ..
راگه‌یاندنی نوسینگه‌ی ئه‌مینداری گشتی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
4 / 1 / 2018