ئەم هەفتەیە نەوت بە سەر ئاوارەکانی سنوری خورماتوو کە لەچەمچەماڵن دابەشدەکرێت.
رەمک رەمەزان، قائیمقامی چەمچەماڵ لە دیوانی قائیمقامیەت لەگەڵ نوێنەری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق و نوێنەری کۆمپانیای زۆنی کەرکوک و نوێنەری پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤی چەمچەماڵ و نوێنەری ئاسایش لەسەر بارودۆخی ئاوارەکانی خوراتوو کۆبووە.
لە کۆبوونەوەکە دا وێرای باسکردنی رەوشی ئاوارەکان بریاردرا ئەم هەفتەیە نەوت بەسەر ئاوارەکانی خورماتووی سنوری قەزای چەمچەماڵ دابەشبکرێت و ئەو نەوتەش لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە دابین دەکرێت و بڕەکەی یەک بەرمیلە بۆ هەر خێزانێک .
ئا : ئاری فاتیح