هێرشکرایە سەر خانمە ڕۆژنامەنوسێک

لە ناوەڕاستی شاری بەغدا هێرش کرایە سەر خانمە رۆژنامەنووسێك و روانگەی عێراقی بۆ ئازادییەكانی رۆژنامەگەری پرۆتستۆی ئەو هێرشە دەکات.


ئەمڕۆ یەكشەممە، روانگەی عێراقی لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو چەند كەسێك دەستدرێژییان كردووەتە سەر بوشرا ساعدی رۆژنامەنووس و پێشكەشكاری تەلەفزیۆنی.

لە بەیاننامەكەدا داوا لە وەزیری ناوخۆی عێراق كراوە لێكۆڵینەوەیەك لەبارەی دەستدرێژیكردنەكە دەست پێبكات و ژیانی رۆژنامەنووسەكە و خێزانەكەی پارێزراو بێت.

لەمبارەیەوە بوشرا ساعدی داوای لێكۆڵینەوەی لە وەزارەتی ناوەخۆ كردووە، بە هەمان شێوە داوای كردووە وەزارەتی ناوەخۆ چەك بۆ رۆژنامەنووسان دابین بكات، تا بتوانن لە هەڵوێستی هاوشێوەدا بەرگری لە خۆیان بكەن.

ساعدی لەبارەی رووداوەكەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد كە خۆی و دوو كوڕەكەی و شۆفێرەكەی لەكاتی چوونە سەر كاردا، ئۆتۆمبێلێك هەوڵی داوە خۆیان پێدا بكێشێت، بەم هۆیەوە دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا رووی داوە، بەڵام لەناكاو دوو ئۆتۆمبێل بە دە كەسەوە گەیشتوونەتە سەریان و دەستیان كردووە بە تێهەڵدانیان و جنێوپێدانیان.



PM:09:55:07/01/2018