وته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئێواره‌ی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و خۆی به چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی تردا كێشاوه و زیانی زۆری هەبووە.
رائید فازل حاجی، وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگەیاند "كاتژمێر 5ی سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری له‌ناو ئه‌نده‌ر پاسی ژێر رێگای به‌حركه ئوتومبێلێكی كیا سیراتۆی تایبه‌ت به‌هۆی تیژرۆێیهوه كۆنترۆلی له‌ده‌ستدا و له‌دوای خۆكێشانی به‌دیواری ئه‌نده‌رپاسه‌كه، په‌ڕیوه‌ته دیوه‌كه‌ی تری شه‌قامه‌كه و له‌وێش خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی تر جۆری (بی ئێم)ی تایبه‌ت وكیایهكی بارهه‌ڵگر و دواتر جارێكی خۆی كێشاهوهتهوه بهدیوارهكهی تری ناو ئه‌نده‌رپاسه‌كه و راوه‌ستاوه‌ته‌وه".
ئەوەشی خستەڕوو "له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه به‌داخه‌وه دوو كه‌س برینداربوون جگه له‌زیانی مادی زۆر كه به‌ر ئوتومبێله‌كان و ناو ئه‌نده‌رپاسه‌كه".