ڤیدیۆ.. پلەی گەرمای ناوچەیەکی وان گەیشتە ٣٥ پلە ژێر سفر

لەباکوری کوردستان لەناوچەی چاڵدێران-ی سەر بە پارێزگای وان پلەی گەرما لەشەودا گەیشتە ٣٥پلەی ژێر سفر.

ئاژانسی چاڵدێرانی باکوری کوردستان بڵاویکردەوە بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرما بەرفراوانەی ناوچەکانی وانی گرتۆتەوە ناوچەیەکی چاڵدێران زۆربەی رووبارو کانییەکان بەستوویانەو بوونەتە سەھۆڵ پلەی گەرما نزم بۆتەوە بۆ ٣٥ پلە ژێر سفر.

بەپێی ڤیدیۆی ناوچەکە، دەردەکەوێت ھەندێک لەمنداڵان سەرەڕای ئەو سەرمایە لەسەر بەفر یاریدەکەن.





PM:01:28:09/01/2018