وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی دوو كێشه‌ی به په‌رله‌مانتارێكی پارتی داوه و یه‌كێك لە کێشەکان تایبەتە بە پێشینەی هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره.
حه‌یات مه‌جید، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكرات له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه كه به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی كۆمه‌ڵێك داواكاری و كێشه سه‌ردانی رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری كردووه له‌وانه كێشه‌ی (بانكی مه‌ڵكه‌ندی) له سلێمانی كه نزیكه‌ی 4000 خانه‌واده‌ی شه‌هیدان له‌و بانكه مووچه وه‌رده‌گرن و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی زۆریان هه‌یه.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی رایگه‌یاندووه كه وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ی داوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت "له‌سه‌ر بابه‌تی سولفه‌ی هاوسه‌رگیری و سولفه‌ی خانووبه‌ره‌ی پێشمه‌رگه داوامان له وه‌زیری دارایی كردووه له ئێستادا تا دۆخی ئابوری كوردستان باش ده‌بێت، ئه‌و سولفانه وه‌رنه‌گیرێته‌وه".
ده‌شڵێت "وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی داوه له نزیكترین كاتدا بۆ ئه‌و بابه‌ته كاری جدی بكه‌ن و بڕیار و ڕێنمایی پێویست ده‌ربكه‌ن و وه‌رگرتنه‌وه‌ی سولفهكان رابگرن".