بوومەلەرزەیەکی زۆر بەهێز ئەم ناوچەیەی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٠ کانوونی دووەم بوومەلەرزەیەکی زۆر بەهێز باکوری هیندوراسی هەژاند.

دەزگای ئەمەریکی بۆ کاروباری رووداوە سروشتیەکان ئاشکرای کرد کە گوڕی ئەو بوومەلەرزەیە ٧،٦ رێختەر بووەو کاتژمێر ٢:٥١ بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوەو قوڵیەکەی ١٠ کم بووە لەسەر رووی زەویەوەو ناوچەکانی باکوری هیندوراس و دوورگەی کاریبی گرتۆتەوە.

ئەو دەزگایە خەڵکی ناوچەکە بەتایبەتی کوباو مەکسیک و هیندۆراس و دوورگەی عەزرا ئاگادار دەکاتەوە کە ئەگەری زۆرە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە شەپۆلی ئاو بەرزبێتەوەو سونامی رووبدات.  



PM:03:25:10/01/2018