بەرهەم ساڵح بە سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری دیاریکرا

هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە سلێمانی یەکەم کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا، بەرهەم ساڵح بە بەدەستهێنانی ٦٢٧ دەنگ وەک سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری هەڵبژێردرا.


لە کۆنگرەی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریدا، سەرەڕای هەڵبژاردنی سەرۆک پەیڕەوی گشتیی هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری پەسەندكرا.

بەیانی ئەمڕۆ د.رێبوار كەریم مەحمود، وتەبێژی ھاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری بە "سپی میدیا"ی راگەیاند "لە ئێستادا سەرقاڵی بەستنی كۆنگرەین و بە داخراوی بەڕێوەدەچێت لەبەرئەوەی كاروباری ناوخۆی حزبیە و دوای تەوبوونی دەرئەنجامەكەی بۆ میدیاكان ئاشكرادەكەین".

د.رێبوار لەبارەی هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح وەك سەرۆكی قەوارەكەیان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد تا ئێستا نەك كاك بەرهەم دیارنیە كێ كاندیدە بۆ سەرۆكی حزب چونكە "سەرۆك لەلایەن ئەندامانی كۆنگرەوە هەڵدەبژێرێت، ئێمە ئەندامانمان لە هەموو ناوچەكانەوە بانگهێشت كردووە و نازانین كێ نیازی خۆ كاندید كردنی هەیە".

لەبارەی پەیكەری حزبەكەشیانەوە ئەوەی بۆ "سپی" ئاشكراكرد "كە ئەنجومەنێكی گشتیمان هەیە لە هەموو ناوچەكانەوە هەڵدەبژێرێت كە ژمارەیان 40 كەسە دواتر ئەم ئەنجومەنە گشتیە ئەنجومەنی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن هەڵدەبژێرێت كە لە 15 كەس پێك دێت بە سەرۆكیشەوە".

قەوارەی ھاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری رۆژی ١٦ی ئەیلولی ساڵی رابردوو لەلایەن رێپێدراوی یاسایی دكتۆر بەرھەم ساڵحەوە لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی كوردستان تۆماركرا.

ھەروەھا ٢٧ی كانونی یەكەمی ساڵی رابردوو، ھاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری مۆڵەتی فەرمی لە كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق وەرگرت.



PM:06:49:10/01/2018