کورد بە دوو لیست بەشداری هەڵبژاردنی کەرکوک دەکەن
پارتی‌و یەکیتی پێکەوە.. گۆڕان‌وکۆمەڵ‌و هاوپەیمانیش پێکەوە دەبن

لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان کورد بە دوولیستی بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، پارتی و یەکێتی پێکەوە دەبن، گۆڕان و کۆمەڵ و هاوپەیمانی دیموکراتیش لیستێکی تر پێکدەهێنن.

سەرچاوەیەکی نزیک لە گۆران بە سپی راگەیاند " ناکرێ هەرچی کارەساتی کەرکوک ناوچە جێناکۆکەکانە یەکێتی و پارتی لێی بەرپرسن، بەلآم ئێمە لەگەڵ ئەوان بەیەک لیست بچینە هەڵبژاردنەوە".

ئەو سەرچاوەیەی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە پارتی و یەکێتی مایەی هەرچی ئەو کارەساتانەن کە بەسەر کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکاندا هاتووەو، مایەی خراپ بەڕێوەبردن و هەموو گەندەڵی ئەو ناوچانەن، دواتریش دۆڕاندنی ئەو ناوچانە، بەلآم ئێستا لەگەڵیان هابەشبین لەیەک لیستدا".

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە ئەگەر زۆرە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی دیموکراتی ( بەرهەم ساڵح ) بۆ هەڵبژاردنی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەن و ئەمشەو ئەو پرسە یەکلایی بکەنەوە.

کەمێک پێش ئێستا ئاسۆ مەمەند بەرپرسی مەڵبەندنی کەرکوکی یەکێتی ئاشکرای کرد کە ئەوان پارتی پێکەوە یەک لیست دروستدەکەن بۆ بەشداریکردن لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکان.
   



PM:10:16:10/01/2018